College Events‎ > ‎

مامۆستایه‌كی زانكۆی چه‌رموو نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای كرد

posted Nov 5, 2019, 9:25 AM by ChroMohammed Raza   [ updated Nov 6, 2019, 1:50 AM ]

مامۆستایه‌كی زانكۆی چه‌رموو نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای كرد


بۆ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ جۆر و چۆنیه‌تی جێبه‌جێ كردنی سیستمی بۆلۆنا پرۆسێس له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 
شاندێكی هه‌رسێ زانكۆی پۆله‌ته‌كنیك و  به‌رێز مامۆستا (شاخەوان حارس ) مامۆستا له‌ زانكۆی چه‌رموو  كه‌ نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كرد سه‌ردانی ووڵاتی ئیتاڵیایان كرد  بۆ به‌شداری كردن له‌ پرۆژه‌یه‌كی رێكخراوی UNSCO له‌ زانکۆی پیسا كه‌ نوێنه‌ری چه‌ندین زانكۆی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی به‌شدارییان كردبوو.

رۆری رۆبێرتشاو كه‌ سه‌رپه‌رشتیاری باڵای پرۆژه‌كه‌یه‌ له‌ رێكخراوی یونسكۆ ڕایگه‌یاند سه‌ردانی ئه‌و شاندانه‌ بۆ زانكۆی پیسای بۆ وەرگرتنی زانیاری بوو لەبارەی توێژینەوەی کۆرسەکانی خوێندن بە گوێرەی بنەماکانی خوێندنی مەرکەزیەتی خوێندکاران هاوتەریبی ئەوروپا بێت کە ئەمیش هاوتەریبە لەگەڵ ٤٨ لەو وڵاتانەی کە سیستمی بۆڵۆنیا جێبەجیدەکەن.

كاسرین اسحاق سه‌رپه‌رشتیار و راهێنه‌ر تاكو ئیستا 3 ۆركشۆپی  له‌ هه‌رسێ زانكۆ پۆله‌ته‌كنیكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان/عیراق له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی رێكخراوی یونسكۆ ئه‌نجامداوه‌ .هه‌روه‌ها شه‌نده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شه‌نده‌كانی تردا سه‌ردانی به‌ش و تاقیگه‌كانی زانكۆیان كرد له‌ كاری(دام و ده‌زگا، خه‌سله‌ت وئیمتیازاتی زانكۆ) ئاشنابوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموون له‌ زانكۆی ناوبراو وه‌ربگرن كه‌ چۆن و به‌چ سستمێك به‌ڕێوه‌ ده‌بری تاوه‌كو ئه‌زموونی ئه‌وان سوودی لێوه‌ربگیرێت له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.





Comments