College Events‎ > ‎

سەردانى خوێندکارانى ئامادەیی پیشەسازى سلێمانى بۆ زانکۆى چەرموو

posted Nov 28, 2019, 3:32 AM by ChroMohammed Raza

له‌ چوارچێوه‌ی گه‌شتی زانستی خوێندكاران (خوێندكارانی ئاماده‌یی پیشه‌سازی سلێمانی) كه‌ پێك هاتبوون له‌ خوێندكارانی قۆناغه‌كانی(10-11-12) به‌ هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رو ستافێك له‌ مامۆستایان سه‌ردانی زانكۆی چه‌رموو/ به‌شی كۆمپیوته‌ریان كرد. وه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێزان (م.ئازاد عارف حمه‌ امین سه‌رۆكی به‌شی كۆمپیوته‌ر و چه‌ند مامۆستایه‌كی به‌شی كۆمپیوته‌ر) پێشوازیان لێكرا.شایه‌نی باسه‌ له‌ گه‌شته‌كه‌یاندا سه‌ردانی (تاقیگه‌كانی كۆمپیوته‌رو كتێبخانه‌و چه‌ند شوێنێكی زانكۆیان كرد).هه‌روه‌ها چه‌ند سیمینارێك  بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ به‌ڕێوه‌چوون به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌:

1-سیمینارێك به‌ ناونشانی (Speaker Identification Based on the Feature-based Model)له‌لایه‌ن(م. زرار خالد عبدول) پێشكه‌شكرا.

2-سیمینارێك به‌ ناونشانی (Gender Recognition Based on the Global Feature)له‌لایه‌ن(م. زرار خالد عبدول) پێشكه‌شكرا.

3-سیمینارێك به‌ ناونشانی (Introduction to System Information Security)له‌لایه‌ن(م.ئاسۆ محمد علاءالدین) پێشكه‌شكرا.

4-سیمینارێك به‌ ناونشانی (3D- password)له‌لایه‌ن(م. هه‌ردی محمد محمد صاڵح) پێشكه‌شكرا.

5-سیمینارێك به‌ ناونشانی (Basic Introduction to Anbiuno )له‌لایه‌ن(م.كاردۆ عوسمان عزیز-م.یاد نورالدین به‌كر) پێشكه‌شكرا.




Comments