خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی(زانستی تاقیگەی پزیشکی) چالاکییەکیان ئەنجامدا بە بۆنەی هەفتەی پێدانی هۆشیاری بۆ بەکارهێنانی دژە زیندەگیەکان(ئەنتی بایۆتیک) بە سەرپەرشتی بەرێز(د.دانا خدر سابیر) وە بەهاوکاری بەریزان(د.کارزان ڕەفیق و م.کارزان) وە بە ئامادەبوونی بەریز(د.بەختیار کمال) راگری کۆلێژو خوێندکاران و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران. چالاکییەکان بەم شێوەیە بوون: ـ پێدانی هوشیاری لە ڕێگەی بەکارهێنانی نامیلکەی هۆشیاری. ـ بەکارهێنانی مایکرۆسکۆب بۆ بینینی شێوەی بەکتریاکان. ـ ئامادەکردنی چەند پلێتێک بۆ بینینی شێوازی کاردانەوەی بەکتریاکان بۆ ئەنتی بایۆتیک. ـ سودەکانی بەکارهێنانی خۆراکە سروشتیەکان لە بری ئەنتی بایوتیک. |
College Events >